هەواڵ
SNN كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دانانی كەسێك لە شوێنی پارێزگاری كەركوك، چەند كاندیدێك دەستنیشان دەكات، SNNیش كاندیدی بەهێزی ئەو پۆستە ئاشكرا دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی SNN، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پڕكردنەوەی شوێنی د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، كە مانگی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەسەركارلادرا، چەند كاندیدێكی دیاریكردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، لەنێو كاندیدەكان، قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر، كاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك".

رۆژی 14ی ئەیلولی 2017، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگ، بڕیاری لەسەركارلادانی پارێزگاری كەركوكی دەركردو دواتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێكرا.



SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 9:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.