هەواڵ
هەرێمێكی نوێ لەعیراق دروستدەبێت.. ئەمریكا پشتیوانی دەكات
پێشنیاز دەكرێت هەرێمێك بۆ سوننەكان دروستبكرێت و پەرلەمانتارێكیش پێشنیازەكان دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت ئەوەی كۆدەنگی لەسەرە، گرێدانی سێ پارێزگای سوننەنشینەو پاڵپشتی نێودەوڵەتیشی هەیە.

عەبدولباری زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی نەینەوا، بە SNNی ڕاگەیاند: بەر لەڕزگاركردنی موسڵ، چەندین پێشنیاز بۆ چارەنوسی ئەو شارە خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام ئەوەی لەناو پێشنیازەكاندا زیاتر كۆدەنگی لەسەرە، دروستكردنی هەرێمێكە لەپارێزگاكانی نەینەواو ئەنبارو سەڵاحەدین بۆ سوننەكان.

وتیشی:" یەكێكی تر لەپێشنیازەكان ئەوەیە كە پێشتر پارێزگاری پێشووی موسڵ داوایكرد، موسڵ بكرێتە پێنج بەش و هەرێمێكی سەربەخۆ، هەریەك لە شەرگات و شنگال و تەلەعفەرو دەشتی نەینەواو سەنتەری شارەكەش بكرێنە پارێزگا، بەڵام لەدوای شەڕی داعش، دروستكردنی هەرێم بۆ سوننەكان دەبێتە ئەمری واقع ".

سەبارەت بەپشتیوانی نێودەوڵەتی، عەبدولباری زێباری ئاشكرایكرد: وڵاتان و بەتایبەتیش ئەمریكا قبوڵی دروستبوونی چەند هەرێمێك لەعیراق دەكەن چونكە بەشێكە لەدەستور، بۆیە لەدوای شەڕی داعش كە بەدیكۆمێنت و داواكاری ڕەسمی بخرێتەبەردەم حكومەتی عیراق، ئەوانیش ڕەزامەند دەبن و هیچ بیانوویەكیشیان نییە بۆئەوەی كە ئەو داواكاریە پێشێلكاری دەستوری بێت.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 9:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.