هەواڵ
دەستپێشخەرییەكی نوێ ئاراستەی هەرێم و بەغدا دەكرێت
بەرەی توركمانی ڕەخنە لەكاردانەوەكانی بەغدا دژ بە ریفراندۆمی هەرێم دەگرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات، لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا، ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێننەوە.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە دژی ئەوەین خەڵكی كوردستان بەهۆی ریفراندۆمەوە سزا بدرێن، هەرچەندە ئەنجامدانی پرۆسەكە كارێكی هەڵە بوو، بەڵام بەغداو هەرێم هەردولایان هەڵەن و هاوڵاتیانیش باجی ئەو هەڵەیە دەدەن.

ئەو بەرپرسەی بەرەی توركمانی، كە حزبەكەی دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان، داوای لەهەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا كرد، دەست بە گفتوگۆكانی نێوان بكەنەوەو بە لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەن.

وتیشی: ئەگەر ڕیفراندۆم نەكرایە، هیچ شتێك ڕووی نەدەدا، بۆیە ئەگەر دۆخەكە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستاو هەنگاوێكی باشتر بێت، دەكرێت ئەنجامی ریفراندۆمەكەی هەرێم هەڵبوەشێندرێتەوە.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 9:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.