هەواڵ
پەرلەمان لەبارەی دەستوورەوە هۆشداری دەدات
پەرلەمانی كوردستان كار لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور دەكات، ئەندامێكی لیژنەی یاساییش رایدەگەیەنێت: چاوەڕوانی دەرئەنجامی ریفراندۆم دەكەین و هیچ رەشنووێكیش لەدەرەوەی لیژنەی دەستوور بەیاسایی مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت.

تەلار لەتیف، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەكو پەرلەمانی كوردستان كار لەسەر ئەوە دەكەین وادەیەكی نوێ بۆ لیژنەی نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری هەرێم دیاریبكەین، بەڵام گرنگە ئەو لیژنەیە لەو ماوەیەدا كارەكانی نوسینەوەی رەشنووسی دەستوور تەواو بكەن.

وتیشی: "لەئێستادا چاوەڕوانی دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم دەكەین، تاوەكو لەسەر رۆشنایی ئەو دەرئەنجامە، كار لەسەر نوسینەوەی دەستوور بكرێت، ئایا دەستووری دەوڵەتی كوردستان دەبێت یان دەستووری كۆنفیدراڵی یاخود هەر دەستووری هەرێمی كوردستان دەبێت".

سەبارەت بەڕەوانەكردنی رەشنووی دەستوورێكی ئامادەكراو بۆ پەرلەمان، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم داواكاری پێكهاتەكانیشی پەسەندكرد، تەلار لەتیف وتی: "ناتوانرێت هیچ رەشنوورێكی دیكە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن، چونكە پەرلەمان بڕیاریداوە ئەو لیژنەیە رەشنووسی دەستوور بنوسێتەوە، هەر رەشنوێك لەدەرەوەی ئەو لیژنەیە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەشێوەیەكی یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت".

وتیشی: "تەنها پەرلەمانیش دەتوانێت ماوەی كاركردنی ئەو لیژنەی نوسینەوەی دەستوور درێژ بكاتەوە".



SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 10:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.