هەواڵ
پارتی لەسەر گەڕانەوەی نوێنەرەكەیان بۆ ئەنكەرە دێتە دەنگ
پارتی لەسەر گەڕانەوەی نوێنەرەكەیان بۆ ئەنكەرە هاتەدەنگ و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: گەڕانەوەی نوێنەرەكەمان بۆ توركیا پەیوەندی بەئاسیبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەو وڵاتەوە هەیە.

عەلی حسێن ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتمانییەكانی پارتی، بە SNNی راگەیاند: ئەو وڵاتانەی هەڵوێستیان لەبەرامبەر پارتی گرتۆتەبەر لەسەر مەسەلەی ریفراندۆم، پارتی بەتەنها وڵامیان ناداتەوە، بەڵكو ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەكان سەرپشككراون بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەڵوێستانە.

لەكاردانەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی توركیا بڕیاریدا رێگە بە نوێنەری پارتی لەوڵاتەكەی نەدات بگەڕێتەوە بۆ ئەنكەرە.

ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی: " گەڕانەوەی نوێنەرەكەمان بۆ توركیا، پەیوەندی بەئاسیبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیاوە هەیە، ئاساییبوونەوەی ئەو پەیوەندییانەش تەنیا پەیوەست نییە بە پارتییەوە، بەڵكو پەیوەستە بەهەڵوێستی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانەوە".

عەلی حسێن دەڵێت: "تەنیا نوێنەری پارتی لەئەنكەرە نەگەڕاوەتەوە هەرێم بەڵكو نوێنەری یەكێتییش گەڕاوەتەوە، بۆیە گەڕانەوەی نوێنەری پارتی ئەوەند كێشە نییە، بەڵكو گرفتەكە ئەوەیە لەسەر بابەتە سەرەكییەكان گفتوگۆ بكرێت، كە ئەویش ئەنجامەكانی ریفراندۆمە".



SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 10:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.