هەواڵ
کەرکوک.. پێشمەرگە پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزەکانی عیراق دەکات
بەرپرسی میحوەری باشووری كەركوكی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر جموجۆڵی سەرباری هێزە جیاجیاکانی عیراق دێتەدەنگ و رایدەگەیەنێت دۆخەکە لەئێستادا ئارامە و هۆشداریش بە هێزە عیراقییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.

وەستا رسوڵ بەرپرسی میحوەری باشووری كەركووكی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەSNNی راگەیاند:لەئێستادا دۆخەکە ئارامە و هیچ شتێک رووینەداوە و نامانەوێت شەڕیش لەنێوان ئێمە و هێزە جیاجیاکانی دیکەی عیراق رووبدات، لەو روانگەیەوە تەقەیەکیشمان نەکردووە، ئەگەرچی هێزەکانمان رێکخستۆتەوە و لەئامادە باشی تەواوداین.

وتیشی: ئاگاداری پیلان و جموجۆڵەکانی ئەوانین کە بەنیازن پەلاماری پێشمەرگە بدەن و هێرش بکەنە سەر خاکی کوردستان، بۆیە بەهەموو دونیا دەڵێین لە ئەگەری روودانی شەڕ لەناو کەرکوک خوێن کەلـلەی سەرەبات،  واتە شەڕێکی قورس و کارەسات روودەدات، پەیاممان بۆ هێزە  عیراقییەکانیش ئەوەیە کە دوورکەونەوە.


SNN:

محەمەد حیکمەت

  2 مانگ پێشتر - Oct 13 2017 10:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.