هەواڵ
توركمانەكان پرۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوك نوێ دەكەنەوە
توركمانەكان پرۆژەی بەهەرێمكردنی كەركوك زیندوو دەكەنەوەو داوادەكەن دوای بەهەرێمكردنی ئەو پارێزگایە، بۆ ماوەی 10 ساڵ بەهاوبەشی لەنێوان پێكهاتەكان بەڕێوەببرێت و دواتر ریفراندۆم بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی ئەنجام بدرێت.

نەجات حسێن، سەرۆكی نوسینگەی كەركوكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و ئەندامی كۆمەڵەی توركمان، بە  SNNی ڕاگەیاند:" پشتیوانی لەوە دەكەین پارێزگای كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ".

وتیشی:" بەگوێرەی ئەو پرۆژەیەی كە ئامادەمان كردووە، كەركوك بۆ ماوەی 10 ساڵ وەك هەرێمێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانەوە بەهاوبەشی بەڕێوەببرێت، دوای ئەو ماوەیە ڕیفراندۆم بكرێت و بە دەنگی دانیشتوانەكەی، چارەنوسی شارەكە یەكلادەبێتەوە كە ئایا سەر بەهەرێم دەبێت یان عیراق".

ئەو بەرپرسەی توركمان، ئاشكراشیكرد، نەجمەدین كەریم بەر لەشەش مانگ، لەگەڵ ئەو بۆچوونەدابوو، بەڵام فشاری زۆری لێكراو پەشیمان كرایەوە.

ناوبراو رەخنەشی لەئەدای كاركردنی كورد لەكەركوك گرت و وتی: "ئەگەر كوردەكان لە 10 ساڵی ڕابردوودا، بەسیاسەتێكی ژیرانە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ توركمان بكردایە، ئێستا توركمانەكانیش وەڵامی ئەرێنیان بۆ داواكارییەكانیان دەبوو".

ئەو داوایەی توركمانەكان، لەكاتێكدایە كورد لەو شارە پێداگری لەسەر گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات و عەرەبەكانیش دژی هەردوو بۆچوونەكەن و لەگەڵ مانەوەی كەركوكن لەسەر حكومەتی بەغدا.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 12:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.