هەواڵ
پێدانی كارەبا بەكەرتی تایبەت ڕادەگیرێت
پرۆژەی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری كارەبا لەلایەن كەرتی تایبەتەوە، ڕادەگیرێت و وتەبێژی وەزارەتی كارەباش ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: بانكی نێودەوڵەتیش بێدەنگی لەو بابەتە هەڵبژاردووە.

محەمەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەی پێدانی كارەبا بەكەرتی تایبەت، بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابوریەوە تاڕادەیەك ڕاگیراوەو كارەكانی زۆر بەسستی بەڕێوەدەچن.

وتیشی:" هەرچەند بڕیاردراوە كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت، بەڵام نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوەو هیچ وادەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە دیارینەكراوە".

لەبارەی هۆكاری جێبەجێنەكردنی پرۆژەكەش، وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد: بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە، پێویستمان بەكادرو ژمارەیەك دەزگای نوێ دەبێت، جگە لەوەش پێویستمان بەسیستمكردنی كۆكردنەوەی پارەی هاوبەشەكانی كارەبا دەبێت، كە هەندێك كەس بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەی كارەبا نادەن.

بەوتەی محەمەد ئەمین هەورامی، تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر شێوازی جێبەجێكردنەكەی نەدراوە و دەشڵێت: "شێوازەكەی دەبێت بەجۆرێك بێت كادری حكومی و كەرتی تایبەت بەهاوبەشی بەشداری تێدا بكەن، چەند جارێكیش ڕاوێژ بەبانكی نێودەوڵەتی كراوە بەڵام ئەوانیش بێدەنگین لەپرۆژەكە كردووە".



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 12:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.