هەواڵ
پێشمەرگە پیلانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق ئاشکرادەکات
فەرماندەکانی پێشمەرگە لەسنوری کەرکوک پیلانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک ئاشکرادەکەن و رایدەگەیەنن پێشمەرگە لەگەڵ شەڕکردندا نییە، بەڵام لە ئامادەباشیدایە.

ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەمی 2017، دوای کۆبوونەوەیەکی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە، جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایانگەیاند: شەوی رابردوو هێزەکانی حەشدی شەعبی نیازی هێرشکردنیان بۆ سەر کەرکوک هەبووە، چۆڵکردنی چەند جێگەیەکی پێشمەرگەش لەسنوری باشوری کەرکوک پلانی سەربازی بووە.

وتیشی"ئەو شوێنەی کە هێزەکانی پێشمەرگە کشاوەتەوە، خەتی تەماس بووە و سەنگەر نەبووە و شوێنەکانیش کوردستان نین".

ئاشکراشیکرد"شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی کۆبوونەتەوە کە بەنیازی هێرشکردن بوون بۆ سەر کەرکوک، هەروەها نامەیان بۆ وەستا ڕەسوڵ وەک فەرماندەی باشوری کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە کە سەنگەرەکان چۆڵ بکەن، هەرچەندە پەیوەندی بە سەرکردەکانی عیراقەوە کراوە، بەڵام ئەوان هەر سوربوون لەسەر ئەوەی ئەو شوێنانە کۆنترۆڵ بکەن، ئێمەش وەڵامماندانەوە".

راشیگەیاند: لەدوای تەواوبوونی ئۆپراسیۆنی حەویجە، حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەکان بەرنامەیان هەبووە لە خانەقینەوە تا کەرکوک بگرن و وەک چۆن ناوچە سونییەکانی گرتووە، ئاواش دەست بگرن بەسەر ئەو ناوچانەدا".

دەشڵێت: هێزەکانی پێشمەرگە لەدەوروبەری کەرکوک سەنگەرەکانیان توندکردووەتەوە بۆ پاراستنی کەرکوک، هەرچەندە ئێمە خۆمان بەدوور دەگرین لەشەڕ، بەڵام ئەو ناوچانە لە ئەگەری هێرشکردندا دەپارێزین.

وتی: پێشمەرگە لەگەڵ شەڕکردندا نییە، بەڵام لە ئامادەباشیدایە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 12:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.