هەواڵ
نوێترین زانیاری لەسەر دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی سلێمانی
تائێستا پرسی كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای وەزارەتی ناوخۆ یەكلایی نەبۆتەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێمیش رایدەگەیەنێت: وەڵامی ئەنجومەنەكە بۆ ئەو پرسە كۆتایی هاتووە و لەداهاتوویەكی نزیكدا ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەكەین.

حاكم شوان محێدین، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێم، بەSNNی راگەیاند: كارەكانی وەڵامدانەوەی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تایبەت بە دانانی سەركەوت حەسەن وەك كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، كۆتایی هاتووە و تەنها ئەوە ماوە بەڕەسمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بكەینەوە، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی وەڵامەكەشیان، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێم وتی:" ناتوانین هیچ زانیارییەك ئاشكرا بكەین، تەنها ئەو لایەنەی كە داواكەی ئاراستە كردووە، دەتوانێت ناوەڕۆكەكە بڵاوبكاتەوە، كە ئەویش وەزارەتی ناوخۆیە".

سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ، بزوتنەوەی گۆڕان (سەركەوت حەسەن)ی وەكو كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرد، بەڵام ئەو وەزارەتە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەوەی ئایا كەسێك لە دەرەوەی ئەنجومەن و جێگرانی پارێزگار دەتوانێت ببێت بە پارێزگار، نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی شورای هەرێم كرد.



SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.