هەواڵ
لیستی ڕەش دەدرێتە پێشمەرگەو حەشدی شەعبی
بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە ڕزگارکراوەکان، لیستێک بەناوی چەکدارانی ئەو گروپە دەدرێتە ھێزەکانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی، پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت: پێشتر تیرۆریستان بەھۆی دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ دادوەرەکان، لەکاتی دادگاییکردن ئازاد دەکران.

محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عیراق و پێشمەرگەوە (لیستی ڕەش) ھەیە، ھەرکەسێک لەناوچە رزگارکراوەکان کە داعش بووبێت، دەستگیردەکرێت و دەدرێتە دادگا.

وتیشی:" دادگا ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەیسی دەستگیرکراوەکان دەکات و بڕیار لەسەر بێبەری بوون یان تاوانباریان دەدات، بەڵام سێ جۆر داعش ھەیە، بەشێکیان لەترسا بوون بەداعش، بەشێکیان مەبدەئی، بەشێکیشیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پەیوەندییان بەو گروپەوە کردووە، بەپێی جۆرەکانیشیان سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت".

ئەو پەرلەمانتارە بێئاگایی خۆی لەئازادکردنی چەکدارانی داعش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەربڕی و ئاشکراشیکرد: پێشتر ئەو حاڵەتە ھەبوو کە تیرۆریستی داعش ڕادەستی دادگا دەکرا، لەبەرئەوەی بەشێک لەدادوەرەکان دەستیان تێکەڵ کردبوو لەگەڵ ئەو گروپە تیرۆرستیە، داعشەکانیان ئازاد دەکرد.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.