هەواڵ
هەرێم ژمارەیەك بەنداو دروستدەكات
دروستكرنی پێنج بەندوای بچوك لەهەرێمی كوردستان لەقۆناغی تەواو بووندان، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لەوەزارەتی كشتوكاڵیش رایدەگەیەنێت: بەتەواوكردنی ئەو بەنداوانە لەساڵی داهاتوو هەرێم دەبێتە بەخاوەنی (19) بەنداو.

ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجومەنی ئابووری هەرێم، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی بڕی 11 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی چەند بەنداوێكی بچووك لەهەرێمی كوردستان.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی راگەیاند: راستە ئەنجومەنی ئابووری هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی 11 ملیار دەربڕیوە، بەڵام وەك قۆناغی یەكەم وەزارەتی دارایی بڕی چوار ملیاری دیناری بۆ خەرجكردووین.

وتیشی: "پێنج بەنداوی بچووك دەستنیشانكراوە بۆئەوەی بەو پارەیە تەواو بكرێن، ئەوانیش بەنداوی خۆرنەوازان لەگەرمیان، بەنداوی هەشەزینی كە دەكەوێتە نێوان سەنگاو و چەمچەماڵ،  بەنداوی جەلی لەدەڤەری كۆیە".

ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردن لەهەردوو بەنداوی باقوبان و چەمەرگا لەبەرنامەدایە.

سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەو بەنداوانە تەواو بكرێن، هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی چەند بەنداو، ئەكرەم ئەحمەد دەڵێت: "ئەگەر ئەو بەنداوانە تەواو بكرێن لەساڵی 2018دا دەبین بەخاوەنی 18 بۆ 19 بەنداو".



SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.