هەواڵ
یەكێتی ئامانجی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ئاشكرادەكات
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، هەوڵەكانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم چڕدەكاتەوەو بڕیاردەری فراكسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: پێویستە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

خەڵەف ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ دوو مەبەست ئامانجمانە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم هەموار بكەینەوە، ئامانجی سەرەكیش بەشداری پێكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم.

وتیشی:" ئامانجی دووەمیشمان پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە لەناوی دووبارەو ناوی مردوو، لەگەڵ چارەسەركردنی چەندین كێشەو گرفتی تر".

ڕەتیشیكردەوە، فراكسیۆنەكانی تر ڕێگربن لەبەردەم هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و وتی:"بڕواناكەم هیچ فراكسیۆنێك ببێتە بەربەست لەبەردەم هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان".

خەڵەف ئەحمەد ئاشكراشیكرد: جەختدەكەینەوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بەشداریان پێ بكرێت، بۆئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی ترو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمیش دەكەین.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.