هەواڵ
پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات
وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوەكانی چاكسازی دەستپێكردووەو جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكانیش رایدەگەیەنێت: بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، فەرمانگەی چاكسازی لەوەزارەت دروستكراوەو لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەكارەكانی دەكات.

وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی وەزارەت دەستپێكردووە، كە لە 35 خاڵ پێكهاتووەو 14 پڕۆژە لەخۆدەگرێت.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی راگەیاند: فەرمانی وەزاری بۆ دروستكردنی فەرمانگەی چاكسازی دەرچووە، وەزیری پێشمەرگەش بەوەكالەت فەرمانگەكەی دروستكردووە، بەڵام پێویستی بەبیناو كەلوپەل هەیە، بۆئەوەی دەستبەكار بێت.

وتیشی: "لەئێستادا بینایەك بۆ فەرمانگەكە دابینكراوەو رەنگە لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا كەلوپەلەكانی بۆ دابین بكرێت، پاشان فەرمانگەكە دەستبەكارەكانی دەكات".

سەبارەت بەپێكهاتەی فەرمانگەكەش، لیوا قارەمان كەمال وتی: "فەرمانگەكە بەڕێوەبەرێكی هەیە بەپلەی لیوا لەگەڵ دوو جێگری بەپلەی عەمید".

وتیشی: " نزیكەی 30 ئەفسەری دیكە لەناو فەرمانگەكەدا دەستبەكار دەبن، كە بەپێی پسپۆڕییان و خاڵەكانی ناو پڕۆژەكە دیاریكراون".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.