هەواڵ
كارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی دوو مەرزی هەرێم راگیرا
بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێم، كارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی هەردوو مەرزی كێلێ و سەیرانبەن راگیراوە، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕینیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لیژنەی هەڵسەنگاندن لەبەغداوە سەردانی مەرزەكەی نەكردو ئێستاش پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا پچڕاوە.

بڕیاربوو رۆژی 29ی ئەم مانگە لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی خاڵەسنورییەكانی عیراقەوە سەردانی مەرزی كێلێ بكات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ مەرزەكە بۆئەوەی بزانرێت ئایا مەرجەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی تێدایە یان نا.

جەوهەر رەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە، لیژنەكە سەردانی مەرزەكەیان نەكرد، پەیوەندیمان پێوەكردن، بۆئەوەی هۆكاری نەهاتنەكەیان بزانین، بەڵام ئاماژەیان بەوەكرد كە بارودۆخەكە ئاڵۆز بووەو دواتر ئاگادارمان دەكەنەوە.

وتیشی: "لەدوای ریفراندۆمەوەو بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتۆتە ئاراوە پەیوەندیمان پچڕاوە لەگەڵ بەغداو هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتۆتەوە".

بەوتەی جەوهەر رەسوڵ، كە هەفتەیەك پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ (20) فەرمانبەری هەردوو مەرزی كێلێ و سەیران بەن لەبەغدا بوون بۆ بەشداریكردن لەخولێكی راهێنانی تایبەت بەنێودەوڵەتیكردنی هەردوو مەرزەكە، "حكومەتی عیراق رۆژی 22ی ئەیلول نووسراوی بۆ باڵیۆزخانەی ئێران لەبەغدا كردووە، كە ئایا ئامادەن هەردوو مەرزی كێلێ و سەیران بەن بكرێن بەنێودەوڵەتی".



SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 2:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.