هەواڵ
یه‌كێتی به‌توندی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌
یه‌كێتی به‌توندی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد بارزانی شكستی ریفراندۆمه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت و داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكات و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌، نه‌ك په‌یامێكی ئاست نزم بڵاوبكاته‌وه‌و تۆمه‌ت ببه‌خشێته‌وه‌.

سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ بڵاویكرده‌وه‌و به‌ SNNی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌ده‌كرا بارزانی په‌یامێكی ئه‌وه‌نده‌ ئاست نزم بڵاوبكاته‌وه‌.
وتیشی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كاك مه‌سعود ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌و داوای لێبوردن له‌گه‌له‌كه‌ی بكات، بڵێ سه‌رۆكێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌ڵه‌م كرد، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش وایكرد به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌ده‌ستبده‌ین و ئێمه‌ شكست بهێنین و عیراقیش سه‌ركه‌وتوو بێت".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنی هه‌ندێك كه‌س له‌ناو لایه‌نێك به‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندا بووه‌، سامان گه‌رمیانی وتی: "فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی هه‌موویان شه‌ڕیان كردووه‌و لیواكان شه‌ڕیان كردووه‌و به‌سه‌دان شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه‌و دیلمان هه‌یه‌و ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیله‌كان بووین".
وتیشی: "ئه‌وان هه‌روه‌ك چۆن بێئاگابوون له‌وه‌ی پێشگوێخستنی ئه‌مریكاو وڵاتان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، ئێستاش به‌هه‌مانشێوه‌ بێئاگان له‌وه‌ی كێ شه‌ڕیكردووه‌و كێ هه‌ڵهاتووه‌".



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Oct 17 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.