هەواڵ
دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رۆژێك دواده‌كه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌ هاتووه‌و سبه‌ینێ موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرایه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، به‌هۆكارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دواكه‌وتووه‌.
هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانیش به‌ SNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ شتێك له‌ئارادا نییه‌و پاره‌ی پێویست گه‌یشتووه‌و سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: "سبه‌ینێ موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو هێزه‌كانی 70 دابه‌شده‌كرێت".



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Oct 17 2017 8:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.