هەواڵ
حه‌شدی شه‌عبی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر چونیان بۆ قوشته‌په‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی قوشته‌په‌ و هه‌ولێر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و وته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كات.

كه‌ریم نوری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ باس له‌ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن به‌ ئاراسته‌ی ناحیه‌ی قوشته‌په‌، دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و ئه‌وه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی مێدیایه‌.

وتیشی: "هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی نیه‌تی پێشڕه‌ویكردن به‌ ئاراسته‌ی ناحیه‌ی قوشته‌په‌ و شاری هه‌ولێریان نییه‌. هێزه‌كانمان له‌ ناحیه‌ی پردێ و بازگه‌ی كۆنی پۆلیس له‌ ناحیه‌كه‌ پێشڕه‌وی زیاتر ناكات".

ئه‌و وته‌بێژه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، داوا له‌ هه‌موولایه‌ك ده‌كات، به‌ده‌م بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و مه‌رجه‌عیه‌ته‌ شیعه‌كان و ئه‌مریكاوه‌ بێن و رێگه‌ی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان بگرنه‌به‌ر.

وتیشی: "گفتوگۆكردن نیشانه‌ی لاوازی نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و حزبه‌كه‌ی لێی تێگه‌یشتووه‌، به‌ڵكو گفتوگۆ خاڵی به‌هێزی هه‌ر لایه‌نێكه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا.

كه‌ریم نوری، په‌یامێك ئاراسته‌ی دانیشتووانی هه‌ولێر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌نگۆی چونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق بۆ شاره‌كه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و پێویست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات". 


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Oct 20 2017 1:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.