هەواڵ
حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر جوڵاندنی هێز بۆ هه‌ولێر و سه‌ری ره‌ش هاته‌ده‌نگ
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی جوڵاندنی هێز بۆناو شاری هه‌ولێر و سه‌ری ره‌ش بڵاوده‌كاته‌وه‌، وته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی لایه‌نێكی سیاسییه‌ بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه‌.

كه‌ریم نوری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌SNNی راگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق له‌نزیك ناحیه‌ی پردێ، ساتریان داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دۆخی ئه‌منی سنووره‌كه‌، به‌ڵام پارتی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاراسته‌ی هه‌ولێر و سه‌ری ره‌ش هێز ده‌جوڵێنن و داگیری ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ و پارتی وه‌همێكی ترسناكی لای برایانمان له‌ دانیشتووانی هه‌ولێر دروستكردووه‌".
راشیگه‌یاند: ئامانجی ئه‌و لایه‌نه‌ كوردییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ و واته‌وات له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكاته‌وه‌ و هه‌م دۆخی خه‌ڵك تێكبدات و هه‌م وێنه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدیش لای كورد ناشیرین بكات.
به‌وته‌ی كه‌ریم نوری، "هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌ولێر و سه‌ری ره‌ش".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Oct 20 2017 4:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.