هەواڵ
پارتی زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچە ئاشكرا دەكات
چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچە رابگەیەنێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: ئەوەندەی ئاگاداربم، بارودۆخەكە كاریگەریی لەسەر دابەشكردنی موچە نابێت و بەردەوام دەبێت.

ئاواز حەمید ئەفەندی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: ئەوەندەی ئاگادار بم، موچەی فەرمانبەران دواناكەوێت و وەكخۆی دابەشدەكرێت.

وتیشی: " راستە بارودۆخەكە ناخۆشە، بەڵام كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچە نابێت".

تائێستا تەنها موچەی مانگی ئابی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، چاوەڕوان دەكرێت سبەی، یاخود دووسبەی خشتەیەكی دابەشكردنی موچە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوبكرێتەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Oct 21 2017 9:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.