هەواڵ
سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات .. تایبه‌ت به‌ موچه‌ و بودجه‌
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ی نائاسایی بۆ پرسی شایسته‌ داراییه‌كانی پارێزگاكه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامده‌ده‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌زووترین كات وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا داوا له‌شوێنی تر ده‌كه‌ین".

ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به‌پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگای سلێمانی به‌حكومه‌تی عیراق له‌به‌رامبه‌ر ناردنی موچه‌ی سنووری پارێزگاكه‌ به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه‌.

وتیشی"رۆژی سێشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا داوای موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها بودجه‌ و نه‌وتی سپی سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ین".

راشیگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، دواتر له‌سه‌ر رۆشنایی وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیار ده‌ده‌ین.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی پارێزگاكه‌ی نه‌بوو، "ئه‌وه‌ جارێكی تر كۆده‌بینه‌وه‌ و بڕیار ده‌ده‌ین كه‌ داوا له‌ چ شوێنێكی تر بكه‌ین".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2017 10:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.