هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ راده‌گیرێت.. گه‌نجینه‌كان چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانن
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌بێ‌ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئابی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ راگرتوه‌،  گه‌نجینه‌كانی‌ هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نن، چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایین بۆ راگرتن و به‌رده‌وام بونی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌. 

ماوه‌ی‌ چوار رۆژه‌، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئاب له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوریه‌وه‌ راگیراوه‌، هیچ خشته‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، تائێستاش ته‌نها موچه‌ی‌ دیوانی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی‌ ئاب دابه‌شكراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ SNN، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ راگرتوه‌، لای‌ خۆشیه‌وه‌، حه‌سه‌ن ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌  یه‌كی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ راگه‌یاند: تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابورییه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ راگرتنی‌ موچه‌ یان به‌رده‌وامی‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌چاوه‌روانی‌ ئه‌وانداین.


SNN:

شادان حەسەن

 3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2017 1:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.