هەواڵ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره‌ هه‌یه‌".

به‌پێی بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بۆ په‌رله‌مانتاران نێردراوه‌، كاتژمێر 11ی سبه‌ینێ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ ئاشكرابكات.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی SNN، له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا پرسی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاوتوێده‌كرێت.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - Oct 25 2017 4:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.