هەواڵ
واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌كانه‌ ئاشكراكرا
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كاته‌وه‌و خشته‌یه‌كی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، په‌روه‌رده‌، ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان) له‌خۆده‌گرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆو یه‌كێتی مامۆستایانیش، هه‌واڵه‌كه‌ پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی SNN له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (8)ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.
هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی موچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، په‌روه‌رده‌، ناوخۆ و كه‌سوكاری شه‌هیدان) له‌خۆده‌گرێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ SNNی راگه‌یاند: پێمانڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌دوای ته‌واوبوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، پێده‌چێت رۆژی دووشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت.
واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
لیوا به‌ختیار بابان ڕاوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به‌  SNNی ڕاگه‌یاند، تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خشته‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بێت، دوای كۆتایی هاتنی موچه‌ی ئاسایش،  ئێمه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرین.
وتیشی:"چاوه‌روانده‌كرێت له‌سێشه‌مه‌و چوارشه‌ممه‌ واتا له‌كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌شبكرێت".



SNN:

شاهۆ، شادان

 2 هەفتە پێشتر - Oct 31 2017 6:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.