هەواڵ
وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت
وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی 2017 ئاشکرادەکرێت، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لەئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت: بەدڵنیاییەوە موچەی مانگی ئەیلول لەمانگی (12)دا دابەشدەکرێت.

د.ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەSNNی راگەیاند: لەدوای تەواوبوونی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب، زۆر نابات دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات.

وتیشی"بەدڵنیاییەوە موچەی مانگی ئەیلول لەمانگی (12)دا دابەشکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ماوەیەکی پێویست دەبێت بۆئەوەی لیستی موچەکان ئامادە بکات، چونکە لەئێستادا موچە بەلیستی بایۆمەتری دابەشدەکرێت.

سەبارەت موچەکانی مانگەکانی(10، 11، 12)ی ساڵی 2017، ئاراس خۆشناو وتی"جیاوازی موچە لەساڵی 2016ەوە ھاتۆتە ساڵی 2017ەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین لەماوەی 24 مانگدا، حکومەتی ھەرێم 21 مانگ موچەی دابەشکردووە".

راشیگەیاند"نازانین موچەی ئەو سێ مانگە چۆن دەدرێت ئایا دەچێتە ساڵی 2018ەوە یان نا، ئەوە ئەکەوێتەسەر ئەوەی  بارودۆخەکە چۆن دەبێت".

زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە لەئەنجومەنی وەزیران، لەکاتێکدایە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب کۆتایی بێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش گومانی لەسەرە بەتایبەت بەھۆی خراپی پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و کەمبوونەوەی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەئێستادا. 


SNN:

شاهۆ خواڕەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 10 2017 3:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.