هەواڵ
بەغدا دەست بەداخستنی نوێنەرایەتیەکانی ھەرێم دەکات
حکومەتی عیراق لەچوارچێوەی دەستووری عیراق فشارەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان چڕکردۆتەوە و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش فشارێکی مەترسیداری تری عیراق لەبەرامبەر ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت: بەغدا ھەوڵەکانی دەستپێدەکات بۆ نەھێشتنی نوێنەرایەتیەکانی ھەرێم لەوڵاتانی جیھان.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەSNNی راگەیاند: لە ئەگەری رێکەوتنی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا، ئەو دەسەڵاتە فراوانەی کەپێشتر ھەرێم ھەیبوو لەدەستی دەدات و تەنھا لەناوخۆی ھەرێمدا دەسەڵاتی دەمێنێت، بەجۆرێک ھەندێک دەسەڵات ھەیە کە بەپێی دەستووری عیراق رێگە بەھەرێم نەدراوە ھەیبێت، بۆیە ئەگەر بەغدا پێداگیری لەسەر بکات، ئەو دەسەڵاتانە لەدەستدەچن.

سەرکردایەتیەکەی یەکێتی باس لەمەترسی لەدەستدانی دەسەڵاتێکی ھەرێمی کوردستان دەکات و وتی"بەپێی ماددەیەک لەدەستووری عیراق، ھەرێم و پارێزگاکان مافی ئەوەیان نییە نوێنەرایەتیان لەدەرەوەی وڵات ھەبێت و تەنھا دەتوانن نوێنەرایەتیان لەناو باڵێۆزخانەکانی عیراق ھەبێت".

راشیگەیاند:چاوەڕوان دەکرێت لەداھاتوودا بەغدا رێگە بەو نوێنەرایەتیانەی ھەرێم لەدەرەوە نەدات و دایانبخات.


SNN:

ئەرکان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 10 2017 8:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.