هەواڵ
به‌دیلێك ده‌خرێته‌به‌رده‌م هه‌رێم .. موچه‌ به‌بێ‌ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت
به‌دیلێك ده‌خرێته‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه‌، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان  له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و به‌دیله‌ جێبه‌جێبكات و چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌موچه‌دا بكات، ده‌توانێت مانگانه‌ (100%)ی موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت بدات.

د.ئاراس خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: ئێستا هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و نیوه‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا هه‌رێم رۆژانه‌ نزیكه‌ی (300)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ (44)دۆلار بفرۆشرێت، مانگانه‌ 475 ملیار دیناری ده‌ست ده‌كه‌وێت.

وتیشی"ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆ كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمدایه‌ به‌تایبه‌تی داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل و ئه‌وانی دیكه‌ش كۆبكرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ رسومات بگه‌یه‌نرێته‌ (100)ملیار دینارو به‌داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش كه‌ده‌درێته‌ پاڵاوگه‌ ناوخۆییه‌كان، ره‌نگه‌ داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم بگاته‌ زیاتر له‌ (600)ملیار دینار بێت، له‌وه‌ش (50) ملیار دیناری‌ بۆ كۆمپانیاكان ده‌چێت، هێشتا (550)ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه‌".

سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی كوردستان ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیرله‌و به‌دیله‌ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ پێویستی به‌ڕێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ساڵی 2015، به‌جۆرێك (300)هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، نیوه‌ی بۆ هه‌رێم و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ به‌غدا بێت، چونكه‌ به‌غدا به‌بێ كوردستان ناتوانێت ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوك بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌و ته‌نیا (100)هه‌زاری به‌رمیلی پێده‌فرۆشێت، ئه‌وی دیكه‌ی ناچاره‌ له‌ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی بكات".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات، د.ئاراس خۆشناو وتی"ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكرێت، مانگانه‌ هه‌رێم نزیكه‌ی (234)ملیار دیناری دیكه‌ی بۆدێت".

راشیگه‌یاند"ئه‌گه‌ر چاكسازی راسته‌قینه‌ش له‌موچه‌دا بكرێت و ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی به‌نایاسایی و ناشایسته‌ ده‌درێت نه‌مێنێت، ئه‌و (600) ملیار دیناره‌ به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران ده‌كات به‌بێ پاشه‌كه‌وت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 11 2017 11:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.