هەواڵ
به‌غدا په‌یامێك بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.."2018 كێشه‌ی‌ موچه‌تان نامێنێت"
حكومه‌تی‌ عیراق میكانیزمێك بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم داده‌ڕێژێت و دڵنیاییده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ كێشه‌ی‌ موچه‌ كۆتایی پێدێت، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دیاری‌ حزبی‌ ده‌عوه‌-ش ئاشكرایده‌كات، "له‌2018دا سه‌رجه‌م كێشه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم به‌یه‌كجاریی چاره‌سه‌ر ده‌بێت"، هاوكات له‌باره‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێمیش كه‌ به‌نیازه‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات، هۆشداریده‌دات.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌یاتی‌ په‌رله‌مانتاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاساو سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ حزبی‌ ده‌عوه‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند،"له‌عیراق ده‌ستورێك هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌مومان پابه‌ندبین پێوه‌ی‌ به‌هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌".

وتیشی‌:"گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رێم پابه‌ندبێت پێوه‌ی‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ڕیفراندۆم و دوباره‌ په‌نانه‌بردنێتی‌ بۆ جیابونه‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردو وتی‌:"پێویسته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش كارابكرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌و وه‌فده‌ش كه‌ بڕیاره‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات به‌گه‌رمی‌ پێشوازی‌ لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌مولایه‌نه‌كان بكات".

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، به‌غدا ئاماده‌نییه‌ پێشوازی‌ له‌وه‌فدێك بكات كه‌ نوێنه‌ری‌ هه‌مولایه‌نه‌كانی‌ تێدا نه‌بێت.

له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی‌ حزبی‌ ده‌عوه‌ وتی‌:"به‌غدا ئاماده‌یه‌ موچه‌ بنێرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ ناوو ژماره‌ی‌ ئه‌و فه‌رامانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ لای‌ به‌غدا تۆماركراوه‌".

به‌یاتی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، "به‌غدا له‌ئێستادا سه‌رقاڵی‌ میكانیزمێكه‌ بۆ ناردنی‌ قوتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و ته‌نها كێشه‌ی له‌ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌راندایه‌ كه‌ هه‌رێم پێشكه‌شیكردوه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی‌ عیراق نایه‌وێت موچه‌ی‌ هاوڵاتیان په‌یوه‌ست بكات به‌كێشه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی‌ حزبی‌ ده‌عوه‌ گه‌شبینی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌، له‌ساڵی‌ 2018دا سه‌رجه‌م كێشه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌بێت و موچه‌خۆرانیش مافی‌ خۆیان وه‌رده‌گرن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 12 2017 8:46AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.