هەواڵ
موچەی هێزەكانی ئاسایش كەمدەكرێتەوە.. SNN بڕەكەی ئاشكرا دەكات
بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لەمانگی داهاتووەوە، بەشێك لە موچەی هێزەكانی ئاسایش پاشەكەوت دەكرێت، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەین.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی نەوت، حكومەتی هەرێم تاوتوێی پاشەكەوتكردنی بەشێك لە موچەی كارمەندانی هێزەكانی ئاسایش دەكات.

زانیاریەكان ئاماژەی بەوە دەكەن، حكومەت بەنیازە هاوشێوەی هێزەكانی پۆلیس، بڕێك لە موچەی كارمەندانی ئاسایش پاشەكەوت بكات، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پێشنیاز هەیە، یەكەمیان ئەوەیە 30% لەموچەی هەموو كارمەندێكی ئاسایش پاشەكەوت بكرێت، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە كە بەپێی پلەو بڕی موچەی كارمەندەكە، بڕی پاشەكەوتەكە دیاری بكرێت، بەمەرجێك لە 40%ی كۆی موچەكەی تێپەڕنەكات.

سەبارەت بەم بابەتە، نازم كەبیر جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند:" ئێمەش ئەم بابەتەمان بیستووەو بەدواداچوونی بۆدەكەین.


SNN:

بەشی هەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 7:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.