هەواڵ
نەوتەكەی بەغدا بەم نرخە دەدرێتە هاووڵاتیان
وەزارەتی نەوتی عیراق پشكی هەر پارێزگایەكی هەرێم لەو (30) ملیۆن لیتر نەوتە دیاری دەكات، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش، پشكی ئەو پارێزگایە لە نەوتەكە ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: هەر بەرمیلێك بە 49 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.

د.غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە رەوانەی هەرێم بكرێت، بەپێی رێژەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت، كە پێموایە وەزارەتی نەوت خۆی رێژەی پارێزگاكان دیاریدەكات.

وتیشی:" لەوانەیە پارێزگای سلێمانی لەو (30) ملیۆن لیترە، لەنێوان (13 بۆ 14) ملیۆن لیتری بەربكەوێت".

سەبارەت بەمیكانیزمی دابەشكردنەكەش، د.غالب محەمەد وتی: "لەكوێدا پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت وەستاوە، لەوێوەدەست بەدابەشكردن دەكرێتەوە".

وتیشی:" سلێمانی 482 هەزار ماڵ لەخۆدەگرێت، ئەگەر هەر مالێك بەرمیلێك نەوتیان پێبدرێت پێویستمان لە (106) ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، لەئێستادا ئەو بڕەمان دەستناكەوێت، بەڵام بەغدا هەر بڕێك بنێرێت لەكوێدا وەستا، لەوێوە دەست بەداشكردن دەكرێتەوە".

لەبارەی نرخی ئەو نەوتەی بەغدا رەوانەی سلێمانی دەكات، د. غالب محەمەد ئاشكرایكرد، نرخەكە لەلایەن عیراق خۆیەوە دیاریدەكرێت، بەهەمان ئەو نرخەی دەیدات بەهاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەو كرێی گواستنەوەی دەخرێتەسەر، رەنگە  بە (49) هەزار دینار بگات بەدەستی هاووڵاتیانی هەرێم.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 10:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.