هەواڵ
له‌پارێزگای سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه‌ سبه‌ینێ كرایه‌ پشوو
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ‌ لە تەواوی دەزگا و دامەزراوە حكومیەكاندا پشووی رەسمی ببێت جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی عومەر ئەحمەد ئەمین لە بری پارێزگاری سلێمانی هاتووە و تیایدا وێنەیەكی دەستSNNكەوتووە كە بەهۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی هەرێمی كوردستانی هەژاندووەو  بەتایبەت چەند شارو شارۆچكەیەكی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و بەوهۆیەوە زیانی گیانیی و مادی لێكەوتۆتەوە، بڕیاردراوە سبەینێ دووشەممە ٢٠١٧/١١/١٣ لە سنوری پارێزگای سلێمانی پشوو بێت لە دامودەزگا حكومییەكان، جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان

هاوكات كەمێك پێش ئێستا   علی عوسمان پارێزگای هەلەبجە  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی رووداوی بومەلەرزەكەی ئەمشەوەوە بریاردرا سبەینێ دووشەممە ٢٠١٧/١١/١٣ لە سنوری پارێزگای هەلەبجە پشووی رەسمی بێت لەتەواوی دامەزراوە حكومیەكانی سنورەكە جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان .

لەلایەكی دیكەوە  سەلاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند  سبەینێ دووشەممە ٢٠١٧/١١/١٣ لە سنورەكە پشووی رەسمی بێت لەتەواوی دامەزراوە حكومیەكانی سنورەكە جگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان .

 لەو بارەیەوە مامۆستا ئاراز رەمەزان بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی راپەرین بە SNN راگەیاند :

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ھاوشێوەی سەرجەم دامەزراوە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی و لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خوێندکارانی خۆشەویست بەیانی دوو شەممە ١٣ /١١/ ٢٠١٧ی کرد بە پشوو.

ئەوەش خراوەتەروو بەلام لە سنوری ئیدارەی راپەرین دەوام ئاساییە و ناكریتە پشوو و لەو بارەیەشەوە حەمید عەبدوڵا سەپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە SNNی راگەیاند لە ئیستا پارێزگای سلێمانی سبەی كردۆتە پشوو بەلام لە سنوری ئیدارەی راپەرین رووداوی بومەلەرزەكەی ئەمشەو خۆشبەختانە هیچ زیانێك رووی نەداوە هەر بۆیە پێویست بەوە ناكات كە سبەی بكرێتە پشوو ودەوامی دامەزراوە حكومیەكان و وەك رۆژانی دیكە ئاسایی دەبێت لە تەواوی ئیدارەی راپەریندا .


SNN:

بەشی هەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Nov 12 2017 11:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.