هەواڵ
پێشمەرگە ئامادەیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی سوپای عیراق ڕاگەیاند
عیراق جێگیرکردنی ھێزی سەربازیی بۆ ھەردوو دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و فیشخابور دەکاتە مەرج لەسەر ھەرێم، ھەرێمیش ئامادەیی نیشانداوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێشڕەویەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لەدەڤەری بادینانەوە چەند زانیاریەک لەڕێگەی SNNوە ئاشکرادەکات و جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، ھەرچەندە ئەمریکا ھەوڵی نێوەندگیری لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەدات، بەڵام "ئەگەری پێکدادان ھەیە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN لەسەرچاوەیەکەوە لەسنوری بادینان دەستیکەوتوە، پێشمەرگە لەناوچەی سحێلا بەدوری نزیکەی ٥٠٠ مەتر لەھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیەوە دورەو ڕوبەڕوی یەک وەستاونەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕونکردەوە، "لەچەند ڕۆژی ڕابردودا فەریق جەمال ئیمینکی سوپاسالاری پێشمەرگە بەبەرپرسانی پێشمەرگەی ڕاگەیاندوە ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک کەلەلایەن سوپاو حەشدی شەعبیەوە بکرێت".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عیراق سورە لەسەرئەوەی سوپای عیراق لەھەردوو دەروازەی فیشخابورو ئیبراھیم خەلیل جێگیربکرێت، بەڵام ھەرێم بەو داواکاریە ڕازینەبوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، سەرباری دەستپێکردنەوەی ھەوڵ بۆ دانوستانەکان کە ئەمریکاش نێوەندگیرە، بەڵام تائێستا ھیچ کام لەھەرێم و بەغدا بەداواکارییەکانی یەکتر ڕازینەبون و سورن لەسەر مەرجەکانی خۆیان، "بۆیە ئەگەری پێکدادان ھەیە".


SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 8:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.