هەواڵ
پەرلەمانتارێک دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەفراکسیۆنەکەی، ھاوکات دەستی لەسەرۆکایەتی لیژنەیەکی پەرلەمانیش کێشایەوە، دەشڵێت:"ئێستا پارتی نیم و دەستم لەسەرۆکایەتی لیژنەکەش کێشاوەتەوە".

ئاری ھەرسین سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، "پێشتر سەرۆکایەتی لیژنەکان بەگوێرەی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن لەنێوان لایەنەکان دابەشکراون و سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەش دراوەتە پارتی، ئەوکاتیش من پارتی بوم و سەرۆکایەتی لیژنەکەم وەرگرت".

وتیشی:"ئێستا من لەناو پارتیدا نەماوم و دەستم لەسەرۆکایەتی لیژنەکەش کێشاوەتەوە، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەی داھاتوی پەرلەماندا قبوڵبکرێت و کەسێکی دیکە ھەر لەفراکسیۆنی پارتی بکرێتە سەرۆکی لیژنەکە".


SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 10:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.