هەواڵ
بەغدا وەڵامی حکومەتی ھەرێم دەداتەوە.."پێشوازی لەو ھەڵوێستە دەکەین"
دوای ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی ھەرێم بەپابەندبون بەدەستورو یەکپارچەیی خاکی عیراق، بەغدا ھاتەدەنگ و وەڵامی ھەرێم دەداتەوە، بەرپرسی دۆسیەی کوردیش لەھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت، "ئەو ڕاگەیەنراوە خاڵی دەستپێکی دانوسانەکانی نێوان ھەردولامانە"، ھاوکات مژدەش بەھاوڵاتیانی ھەرێم و فەرمانبەرانیش دەدات.

عەبدوڵڵا زەیدی بەرپرسی دۆسێی کورد لەھاوپەیمانی نیشتیمانی (شیعەکان) لەئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند، "سەرباری ھەر جۆرە ھەڵوێست و بەیاننامەیەک، بەڵام حکومەتی عیراق سورە لەسەر داواکاریەکانی لەھەرێم لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراقەوە".

سەبارەت بەڕاگەیەنراوەکەی بەیانی ئەمڕۆی حکومەتی ھەرێمیش کە پابەندبونی بەدەستورو یەکپارچەیی خاکی عیراقەوە ڕاگەیاند، زەیدی وتی:"بەغدا بەڕەسمی پێشوازیی لەو ھەڵوێستەی حکومەتی ھەرێم دەکات کە دانی بەیەکپارچەیی خاکی عیراقدا نا، ئەمەش خۆی لەخۆیدا پابەندبونی ھەرێم بەبڕیارەکەی داداگای فیدراڵی عیراق دوپاتدەکاتەوە".

لەبارەی ھەڵوێستی حکومەتی عیراقیش بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەدوای ئەو ڕاگەیەنراوە، عەبدوڵڵا زەیدی جەختیکردەوە، "ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی ھەرێم خاڵێکی سەرەتایە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێرو بەغداو دەستپێکێکە بۆئەوەی ھەرلایەنەو مافی خۆی وەربگرێتەوە".

وتیشی:"لەئێستادا ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا لەقوناغێکی باشدایە، ئومێدیش دەکەن بەرەو باشتر بڕوات بۆ ئەوەی بگەینە کۆتایی کێشەکان".

داواکاریەکیشی ئاراستەی ھەرێمی کوردستان کردو داوایکرد، کۆتایی بەکێشەکانی سنوری پیشخابور بھێندرێت کە ھەرێم کێشەی دروستکردوە، ئەو وتی:"ھیوادارین ھەرێم ئەو دەروازەیە رادەستبکات، بۆئەوەی بابەتەکانی دیکەی وەک فڕۆکەخانەو ناوچە دابڕێندراوەکان و دەروازە سنوریەکان کارەکانیان بەرەو باشی ھەنگاوبنێت".

ئاماژەی بەھێزەکانی پێشمەرگەو گەڕانەوەیان بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان کردو بەپێویستی زانی، لەسەرەتادا پێشمەرگە بخرێتەسەر سیستمی بەرگری عیراق و موچەی پێویستیان بۆ دابینبکرێت، "دواتریش دەسەڵاتێکی دیاریکراوەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بەڕێوەببرێت".

بەرپرسی دۆسێی کورد لەھاوپەیمانی نیشتیمانی (شیعەکان) گەشبینی خۆی نیشاندا لەوەی سەرجەم کێشەکانی ھەرێم و بەغدا کۆتایی پێدێت و موچەی ھاوڵاتیانی کوردستانیش بۆ دۆخی ئاسایی دەگەڕێتەوە، "ئەوکاتیش پێویستە ھەردوو حکومەتەکە پابەندی دەسەڵاتەکانی خۆیان بن".

ھێمای بەوەشکرد، "لەدوای داواکەی ئەمریکا بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و جێگرەکەی، ئێمەی ئاسۆیەکی ڕوندەبینین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ھەرێم و حکومەتی عیراق".


SNN:

ئازاد ھیوا

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 12:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.