هەواڵ
خوێندنی ئێواران لەبەشی یاسا لەم زانکۆیە دەکرێتەوە
زانکۆی ھەڵەبجە ھەلی خوێندنی ئێواران لەبەشی یاسای زانکۆکە دەکاتەوەو لەڕاگەیەنراوێکیشدا مەرجەکانی ئاشکرادەکات.

لەڕاگەیەنراوێكی زانكۆی هەڵەبجەدا كەوێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە تێیدا هاتوە ((لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و برەودان و پێشخستنی پرۆسەی خوێندن، زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا خوێندنی ئێواران لەبەشی یاسای سەر بەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان بۆ ساڵی (۲۰۱۷ـ ۲۰۱٨) بكاتەوە)).

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەشهاتوە، "داواكار دەبێت كۆنمرەی لە 70% كەمترنەبێت و ڕەچاوی تەمەن و ساڵی دەرچون ناكرێت و ڕەچاوی وانە پەیوەندیدارەكان ناكرێت".

سەبارەت بەكرێی خوێندنیش ئەوەخراوەتەڕوو، "نابێت لە 70%ی خوێندنی بەش و كولێژی هاوشێوەی زانكۆ تایبەتان كەمتربێت، مەرجی داشكاندنی لە 50%ی كرێی خوێندن لەڕێنماییەكانی كورسی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی زانكۆ خوێندنی ئێواران ناگرێتەوە".

لەبارەی بەمەرجەكانی دیكەش ئەوە باسكراوە، دەرچوی كۆلێژەكانی دیكە بۆیان هەیە داواكاری پێشكەشبكەن لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەیی پێشبڕكێ بكەن.

ئەوەش ڕاگەیەنراوە، دوای وەرگرتنیان، گواستنەوە بۆ بەشی هاوشێوە لەبەیانیان ئەنجامنادرێت و بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندكاران دابینناكرێت.


SNN:

کۆسار مەحمود

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 1:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.