هەواڵ
یەکێتیی مەترسیەکی گەورە ئاشکرادەکات.."بۆشایی دروستبوە"
بەرپرسێکی یەکێتیی مەترسی جوڵەی چەکدارانی داعش لەناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر سنوری پێشمەرگە دیارینەکرێت و پێشمەرگە نەگەڕێتەوە شوێنەکانی خۆی، داعش سود لەو بۆشاییانە وەردەگرێت و کردەوەکانی دەستپێدەکاتەوە".

محەمەد حاجی عومەر لێپرسراوی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە نەدراوەتەوە بەکوردو لەلایەن کەسێکی حزبی دەعوە بەناوی  (وەسفی مورتەزا عەلوان) کە پێشتر  ئەندازیاربوو لەبەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی قەرەتەپە بەڕێوەدەبرێت و نوسراو کراوە بۆ ئەوەی بەفەرمی دەستبەکاربێت".

لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەش وتی:"لەئێستادا بەھۆی نەگەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ شوێنەکانی خۆیان، بۆشاییەکی زۆری ئەمنیی لەسنورەکەدا دروستبوە، ئەو بۆشاییەش داعش ھەوڵدەدات بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانی سودی لێوەربگرێت و ترسێکی زۆریشی لای خەڵک دروستکردوە".

بەرپرسەکەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشکرد، "لەناو قەرەتەپە بارەگای لایەنە سیاسییەکان نەماوەو چونەتە دەرەوەی سنورەکە، بۆشاییەکی زۆریش ھەیە، داعشیش وەکو گروپێکی تیرۆریستی دەتوانێت سودی لێوەربگرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کردەوەکانی، بۆیە ئەگەر سنوری پێشمەرگە دیارینەکرێت و نەگەڕێتەوە شوێنەکانی خۆی، داعش سود لەو بۆشاییانە وەردەگرێت و کردەوەکانی دەستپێدەکاتەوە".


SNN:

شادان حەسەن

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 1:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.