هەواڵ
عیراق كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه‌
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، لێدوانێكی مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ رێژه‌ی 20% له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه‌.

له‌و راگه‌یاندراوه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا هاتووه‌: به‌هه‌موو شێویه‌ك ئه‌و لێدوانانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق به‌رێژه‌ی 20% بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری نیمچه‌ فه‌رمی، حكومه‌تی عیراق رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی پیشانداوه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێژه‌ی (20%).
له‌وه‌ڵامدا، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2018دا نه‌هاتووه‌و لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش درۆیه‌.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 3:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.