هەواڵ
پرسی‌ لادانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا یه‌كلایده‌كرێته‌وه‌
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، سبه‌ینێ پارێزگاری دیاله‌ سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات و بڕیاریش له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كان بۆ جه‌له‌ولا ده‌درێت.

خه‌لیل خوداداد، لێپرسراوی‌ كۆمیته‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند:" بڕیاره‌ سبه‌ینێ 15ی تشرینی دووه‌می 2017، پارێزگاری دیاله‌ سه‌ردانی شاری خانه‌قین بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ ناوچه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.
وتیشی: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی پارێزگاری دیاله‌، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی مانه‌وه‌ یاخود لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولایه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی، كه‌ له‌سره‌ پشكی یه‌كێتییه‌و له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ داوای ده‌ركردنی ده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئاشكراشیكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاریش له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كان بۆ جه‌له‌ولا ده‌درێت.



SNN:

شاهۆ ئیبراهیم

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 3:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.