هەواڵ
شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌خورماتوو ڕوویدا.. كوژراوو بریندار هه‌یه‌
شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان دوو گروپی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای خورماتوو ڕوویداو كوژراوو برینداریش له‌هه‌ردوولا هه‌یه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

حه‌سه‌ن بارام، به‌رپرسی بازنه‌ی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتی‌ له‌لێدوانێكدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێماندراوه‌، ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017، له‌ناو قه‌زای خورماتوو، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی توركمانی ڕوویداوه‌.
وتیشی:" هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین و له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش، چه‌ندین كورژاوو بریندار له‌نێوان هه‌ردوولا كه‌وتۆته‌وه‌.
حه‌سه‌ن بارام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ره‌ی توركمانی حزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌، عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قیش گروپێكی شیعه‌یه‌و ناكۆكی زۆریش له‌نێوان توركمانه‌ سوننه‌و شیعه‌كان له‌ خورماتوو هه‌یه‌، هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیان هه‌ر بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ توركمانه‌ سوننه‌كان جۆرێك له‌په‌راوێزخستنیان پێوه‌دیاره‌ له‌لایه‌ن توركمانه‌ شیعه‌كانه‌وه‌.



SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 4:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.