هەواڵ
توركیا قه‌ڵای شێروانه‌ نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌
رێكخراوێكی توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای شێروانه‌ ده‌رده‌بڕێت، كه‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو زیانی پێگه‌یشتبوو، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش راپۆرتێك به‌ كۆی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ پێشكه‌شی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017، وه‌فدێكی رێكخراوی (TIKA)ی توركی، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردو ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری به‌ زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، وه‌فدی رێكخراوه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو ناحیه‌ی مه‌یدان و قۆره‌توو كۆبوونه‌وه‌، تێیدا هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه‌ له‌ زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ بۆ زیانلێكه‌وتوان، هه‌روه‌ها بۆ هاكاریكردنه‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌دوای خستنه‌ڕووی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌، داوایكرد حكومه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ بخات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێت و تیمی هاوكار بنێرن بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بچنه‌ شوێنه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان.
له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، راپۆرتی تایبه‌ت به‌ زه‌ره‌ر و زیانه‌كان ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌ بكات و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ كار له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌رۆكی وه‌فدی رێكخراوه‌كه‌ی توركیا له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌ڵای شێروانه‌، كه‌ به‌شێكی له‌ ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ رووخاوه‌، به‌ڵێنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ڵایه‌ی داو راشیگه‌یاند كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێویستییان به‌ راپۆرتێكه‌، جێگری سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیانی راسپارد راپۆرتێك له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.



SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 5:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.