هەواڵ
به‌غدا بودجه‌ بۆ چاككردنی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌نداوو كۆگانی‌ ئاو له‌هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌نداوه‌كه‌ پێویستی به‌ 17 ملیۆن دۆلار هه‌یه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند:" له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیار له‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا بۆ سه‌ردانكردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و خه‌مڵاندنی ئه‌و زانیانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوو رۆژی رابردوو به‌ریكه‌وتووه‌.
وتیشی: داوا له‌ لیژنه‌كه‌ كراوه‌ راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی به‌نداوه‌كه‌ ئاماده‌ بكات و پاره‌ی پێویستیش بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ته‌رخان بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌نداوو كۆگانی‌ ئاو له‌هه‌رێم، به‌ SNNی‌ ڕاگه‌یاند:" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، باسی‌ ئه‌و زیانه‌ زۆرانه‌مان كرد كه‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌وت.
وتیشی‌:" به‌نداوه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیانێكی‌ زۆری‌ به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام مه‌ترسی‌ روخانی لێناكرێت".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی كه‌ بۆ به‌نداوه‌كه‌یان كردووه‌، داوای‌ نزیكه‌ی‌ 4 ملیار دیناریان كردبوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوه‌كه‌و چاككردنی‌ زیانه‌كانی.
ئه‌وه‌شی‌ وت:" ده‌رخسته‌یه‌كی دیكه‌شمان ناردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ عیراق، كه‌ به‌هاوكاری پسپۆڕه‌كانی‌ عیراق ئاماده‌مانكردووه‌و داوای‌ دابینكردنی‌ 17 ملیۆن دۆلارمان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌موكورتییه‌كانی‌ به‌نداوه‌كه‌ی‌ پێ چاكبكرێته‌وه‌.



SNN:

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.