هەواڵ
ده‌ستبه‌ركاربوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی دواده‌كه‌وێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ده‌ستبه‌كاربوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانی دواده‌خات، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت هه‌بێت.

چاوه‌ڕوانده‌كرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نوسراوی ده‌ستبه‌ركاربوونه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له‌ژووری حكومه‌ت‌ و په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ SNNی راگه‌یاند: پێویست بوو فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ربچێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی نییه‌.
وتیشی: "هه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی د.هه‌ڤاڵ ته‌واوبووه‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌نگی پێداوه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆش نوسراوی ده‌ستبه‌ركاربوونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌".
ره‌تیشیكرده‌وه‌، دواكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت یان داواكاری پێكهێنانی حكومه‌تی كاتییه‌وه‌ هه‌بێت و وتی: "رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌رێككه‌وتنی به‌شداریكردنی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌و دوو بابه‌تی جیاوازن".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 8:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.