هەواڵ
یه‌كێتی‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات
به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیی‌ له‌كه‌ركوك هۆشداری توند ده‌داته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتیی‌ ده‌توانێت به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، ده‌شڵێت:"كێشه‌ی‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕاده‌ستكردنی‌ ئیبراهیم خه‌لیل و پیشخابوره‌ نه‌ك دورخستنه‌وه‌ی كورد له‌كه‌ركوك".

دوای‌ لێدوانێكی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كورد بۆ پێش ساڵی‌ 2003، ژماره‌یه‌ك میدیای‌ عیراقی‌ و كوردی وایان بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ عه‌بادی‌ ڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستی‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتییه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.

یاسین عیزه‌دین جێگری‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "یه‌كێتیی‌ ڕۆڵێكی‌ گرنگ و كاریگه‌ری له‌كه‌ركوكدا هه‌یه‌، بۆیه‌ مه‌به‌ست له‌لێدوانه‌كه‌ی‌ عه‌بادی دورخستنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ نییه‌ له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك".

وتیشی‌:"له‌ئێستادا كێشه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕاده‌ستكردنی‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌ی‌ ئیبراهیم خه‌لیل و پیشخابوره‌ بۆ ژێر كۆنترۆڵی‌ به‌غدا، نه‌ك دورخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتیی".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی هۆشداریی به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمداو جه‌ختیكرده‌وه‌، یه‌كێتیی‌ ده‌توانێت به‌گفتوگۆو دیالۆگی نیشتیمانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام "یه‌كێتیی نایه‌وێت تاكلایه‌نه‌ بچێته‌ گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ عیراق, له‌كاتێكدا كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بونی‌ هه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ له‌كه‌ركوك به‌پێویستی‌ ده‌زانێت، بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كاتێك وه‌فدی‌ دانوستان پێكده‌هێنرێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن، "به‌داخه‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌ناو شاری‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو براده‌رانی پارتی‌ ئاماده‌نه‌بون به‌شداریی بكه‌ن".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.