هەواڵ
ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ مامۆستایان ده‌درێت
له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاتوچۆی مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ ناوشاریان له‌ئه‌ستۆدابوه‌، یه‌كێتیی‌ مامۆستایانیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌كانیان له‌ناوشار له‌ئه‌ستۆدابوه‌و ڕێنماییانداوه‌ته‌ مامۆستایان له‌سنوری‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ سلێمانی‌، ده‌ست به‌پێدانی‌ ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆ بۆیان كراوه‌ كه‌ مانگانه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 75 هه‌زار دیناره‌".

وتیشی:"هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ مانگانه‌ 150 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دراوه‌، ڕونیش نییه‌ ئاخۆ ده‌رماڵه‌ی مانگه‌كانی‌ (ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلول) خه‌رجده‌كرێت یاخود نا، له‌كاتێكدا ئێستا مانگی‌ (10و 11)ش  سه‌ردانی مه‌یدانی‌ سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌نجامدراوه‌".

ئاشكراشیكرد، بۆ مامۆستایانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار میكانیزمه‌كه‌ جیاوازه‌و به‌گوێره‌ی‌ سه‌ردانه‌كان  ده‌رماڵه‌كه‌ خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رماڵه‌ی‌ هاتوچۆ بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار تائێستا بۆ مانگی‌ ئاداری ئه‌مساڵ خه‌رجنه‌كراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان باسی له‌وه‌شكرد، خه‌رجكردنی‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ به‌شێوازێك كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شی كرێی هاتوچۆو به‌نزینی ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ ناكات كه‌ سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی‌ شار ده‌كه‌ن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:39AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.