هەواڵ
به‌غدا میكانیزمێكی‌ نوێ بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم په‌یڕه‌وده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌به‌غدا زانیاریی گرنگ سه‌باره‌ت به‌شێوازی ناردنی‌ موچه‌و بودجه‌ی تایبه‌ت به‌په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵ به‌بودجه‌كانی‌ دیكه‌ ناكرێت كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخانده‌كرێت.

زانا ڕۆستایی په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عیراق له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ نێوانیان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، به‌تایبه‌ت پرسی بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ساڵی‌ 2018، ئه‌وا عیراق میكانیزمێكی نوێ بۆ ناردنی‌ موچه‌ داده‌نێت كه‌ پێده‌چێت جیاوازبێت له‌ساڵانی‌ دیكه‌ كه‌ موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌:"دۆسیه‌ی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ڕه‌وانه‌كردنی‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ تایبه‌تده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی پارێزگاو هه‌رێمه‌كان یاخود بودجه‌ی‌ سیادی تایبه‌ت به‌پشكی‌ كورد، تێكه‌ڵناكرێت".

ڕۆستایی ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌غدا پابه‌نده‌ به‌ناردنی‌ بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن به‌جۆرێك كه‌ بتوانرێت میكانیزمێكی‌ نوێ بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران جیاواز له‌دۆسێكانی‌ دیكه‌ دابنرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.