هەواڵ
گۆڕان چاوه‌ڕوانی‌ سه‌ردانی‌ پارتی‌ و حكومه‌ت ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چاوه‌ڕوانی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، فراكسیۆنی‌ گۆڕانیش له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوا له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات میكانیزمی‌ چاره‌سه‌ری‌ به‌په‌له‌ی‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاریی بكات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێستا هه‌رێم هیچ كارتێكی‌ فشاری‌ بۆسه‌ر به‌غدا به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌ پێویست لایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگبن".

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌ ڕه‌زا بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "گۆڕان سوره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كۆی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا".

وتیشی‌:"بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانیی‌ له‌هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات كه‌ له‌پێناو باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكدابێت، جگه‌له‌وه‌ش پێشتر براده‌رانی‌ پارتی چه‌ندجارێك ڕایانگه‌یاندوه‌ ده‌بێت ڕێكه‌وتنی‌ نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ كۆی پرسه‌كان بكرێت".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆیه‌ له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ سه‌ردانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌وردی‌ باسی‌ كێشه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی‌ بكرێت".

بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ڕونیشكرده‌وه‌، "پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێم زۆركات باسی بونی‌ كارتی‌ به‌هێزیان به‌رامبه‌ر به‌غدا ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌رێم هیچ كام له‌و كارتانه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌ پێویست لایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگبن".

سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی نوێ بۆ كۆی كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بِریارده‌ری‌ فراكسیۆنی گۆڕان وتی‌:"گۆڕان هه‌موكات پڕۆژه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان هه‌بوه‌، به‌ڵام ناتوانین پێشوه‌خته‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ بكه‌ین".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 9:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.