هەواڵ
پۆلیس ده‌ستگیركردنی دوو دزی ڕاگه‌یاند
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی دوكه‌سی به‌تۆمه‌تی دزیكردن ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌ستگیركراون كه‌ سه‌رقاڵی دزیكردن بون.

ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی‌ جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "شه‌وی ڕابردوو مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن له‌كه‌لار له‌كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌ دوو گه‌نجیان له‌كاتی دزیكردندا ده‌ستگیركردوه‌".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ئه‌وكه‌سانه‌ ویستویانه‌ كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌ ببه‌ن و به‌نرخی ئاسن بیفرۆشنه‌وه‌، ئێستاش به‌فه‌رمانی دادورو به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 446 به‌ندكراون.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 9:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.