هەواڵ
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و ئێران نوێنه‌ری حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان به‌كۆماری ئیسلامی ئێران و نیشاندانی په‌شیمانی له‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌تاران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ زانیاریه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت، ده‌شڵێت:"په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاستی حزبین نه‌ك حكومی، بۆیه‌ ئێمه‌ لێی ئاگادارنین باس له‌چی ده‌كرێت".

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ SNN ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌گفتوگۆو ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌كان و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كان له‌ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی حزبین نه‌ك كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی له‌نێوان حكومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای ئێران، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كونسوڵگه‌ریه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش كه‌ ئه‌نجامده‌درێن له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبین، بۆیه‌ ئێمه‌ ئاگادارنیین باس له‌چی ده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌واڵی په‌یوه‌ندییكردنی پارتی به‌ئێران و نیشاندانی په‌شیمانی له‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش SNN له‌سه‌ر زاری عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌كی به‌سیداد بارزانی برای بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌تایبه‌تیش قاسم سلێمانی ڕه‌وانه‌كردوه‌و داوایكردوه‌، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكان بگه‌ڕێننه‌وه‌و زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 9:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.