هەواڵ
بانكی ناوه‌ندی كاركردن به‌بڕیارێك له‌دژی هه‌رێم ڕاده‌گرێت
بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمیش له‌سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌نوسراوی ڕه‌سمی ئاگاداریانكردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ كار به‌بڕیاری داخستنی لقه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن".

عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاگاداریانكردینه‌وه‌ به‌بڕیاری 174 له‌ڕۆژی 7ی 11ی 2017، كه‌ سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له‌هه‌رێم داده‌خه‌ن، په‌یوه‌ندیمان به‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیه‌وه‌ كرد".

وتیشی‌:"داوامانكرد پێداچونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا بكه‌ن، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان  و بازرگانه‌وه‌ به‌گشتیی هه‌یه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی له‌هه‌رێم دروستده‌كات، ناوبراو به‌ڵێنیدا كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ن و پێداچونه‌وه‌ی پێدابكه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، دوێنێ 14ی تشرینی دوه‌می 2017 به‌نوسراوی ڕه‌سمی به‌ژماره‌ 177 ئاگاداریانكردینه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و كاری پێناكه‌ن و به‌رده‌وامده‌بن له‌كاره‌كانیان و به‌دواداچون و وردبینیكردنی كاروباری بانكه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بانكی ناوه‌ندیی عیراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕابگرێت و لقی بانكه‌كانی عیراقیش له‌هه‌رێم دابخات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.