هەواڵ
كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ڕوی‌ كه‌ناڵه‌كاندا داخرا
په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌و بڕیاریشه‌ پرسی‌ موچه‌و بودجه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عیراق گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕوی‌ میدیاكاراندا داخرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی‌ تشرینی‌ دوه‌می‌ 2017 په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشتنی‌ ژماره‌ پێنجی‌ خولی‌ پایزه‌ی‌ ساڵی‌ چواره‌می‌ ئه‌نجامده‌دات و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چوار پرسی‌ گرنگ ده‌كرێت كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ پرسی‌ موچه‌و بودجه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عیراق.

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕوی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا داخراو په‌یامنێری‌ SNNیش له‌ته‌لاری‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، بابه‌تی‌ پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ بابه‌تێكی‌ هه‌ستیاره‌و ژماره‌و داتای‌ تێدایه‌، بۆیه‌ داواده‌كه‌ین كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌داخراوی‌ به‌ڕێوه‌بچێت".

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای‌ به‌كرێدانی‌ خانوبه‌ره‌و لێبوردنی‌ گشتیی‌ ده‌كرێت.


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

 3 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 10:39AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.